ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەئامادەبوونی بەڕێز(پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و بەڕێز (د. رەهێڵ فەرەیدون) بریكاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێز(هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین و بەڕێز (د. دیار ابراهیم رمضان) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین وئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حكومی و ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی و خوێندکارنی زانکۆ، دووەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی كۆلێژی پەرستاری لە زانكۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی لەگەڵ هەردوو زانكۆی مازۆڤیان ئەكادیمی و زانكۆی پۆیسلانسكی پۆڵەندی، بەناونیشانی “فێرکردنی پەرستاری و چاودێری تەندروستی؛ دۆخی ئێستا و داهاتووی کارکردن” ڕێکخرا.
مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی دكتۆرای لە ئەدەبی كوردیدا بەدەستهێنا
مامۆستایەکی بەشى زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تێزی دکتۆراکەی، بە ناونیشانی (كۆمەڵناسیی ڕۆمانی كوردی بەپێی بۆچوونی لوسیان گۆڵدمان "باشوری كوردستان 1991-2003") ڕۆژی دووشەممە (23-10-2023) لە فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆران، بڕوانامەی (دکتۆرای فەلسەفەی لە ئەدەبی کوردی)دا بەدەستهێنا.
ئەكادیمیای هواوی لەزانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی بۆ خوێندكاران رێكخست
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٥/ ١٠ / ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد)، سەنتەری ئەکادیمیایی هواوی لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی و سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی بە ناونیشانی ( Opening Doors to Tech Careers: Introduction to Huawei ICT Academy) بۆ خوێندکاران رێکخست.
بابەتی تر...
- لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێک دەربارەی دەروونساغی ڕێکخرا
- زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەربارەی پاراستنی پاشماوە و كەلەپور ناوچە شوێنەوارییەكانی دەڤەری راپەڕین ڕێکخست
- مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەكی دەربارەی ناسینەوەی شێرپەنجەی سنگ لەڕێگەی زیرەکی دەستکرد بڵاوكردەوە
- مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا