ئەمڕۆ سێشەممە (8 – 6 – 2021) بەمەبەستی ڕێکخستن و برەوەپێشبردنی ناوەڕۆکی وانەکانی پەرستاری پێگەیشتوان، كۆلێژی پەرستاری وێركشۆپێكی زانستی رێكخست.
مامۆستایهکی زانکۆی ڕاپهڕین توێژینهوهیەکی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (1.877) بڵاوكردەوە
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆ (ئاراز رمضان احمد) بەڕێوەبەری راگەیاندن و مامۆستا لەزانکۆی ڕاپهرین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لەگۆڤاری ( International Communication Gazette) بەناونیشانی (Examining perceptions towards war/peace journalism: A survey of journalists in Iraq, Afghanistan and Pakistan).بڵاوكردەوە
توێژینەوەكە باس لەتێڕوانینی ورد بۆ رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی دەكات لەعێراق، ئەفغانستان و پاکستان،، هەروەكچۆن توێژینەوەكە لە درککردنی پەیامنێرانی ململانێكانی لەسێ وڵاتی هەرە کوشندەی جیهان لەوانە عێراق و ئەفغانستان و پاکستاندا كۆڵیوەتەوە.
گۆڤارەكە لەچارهکی یەكەمی ڕیزبەندی گۆڤارە زانستیەكانی جیهاندایەو لەلایەن دامەزراوەی (SAGE Publishing)چاپ و بڵاودەبێتەوە، گۆڤارەكە لهماستهر لیستی جۆرناڵهکانی كلاریڤەیت و سكۆپەس و چهندین دامهزراوهی دیكەی ئەكادیمی ئیندێكس كراوە.
كلیك لەم بەستەرەی خوارەوە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە:
https://journals.sagepub.com/doi/full/10.1177/17480485211015618
كۆنفڕانسێكی هاوبەش دەربارەی پەیوەندی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و كەڕوی ڕەش رێكدەخرێت
بڕیارە رۆژی چوار شەممە (9ی حوزەیرانی 2021) كۆنفڕانسێكی هاوبەشی زانكۆی بەغداو زانكۆی راپەڕین و سەنتەری مشورە بۆ خوێندن و گەشەپێدان دەربارەی پەیوەندی ڤایرۆسی كۆڕۆناو كەڕوی رەش رێكبخرێت.
لەكۆنفڕانسەكەدا دوو مامۆستای هەردوو مامۆستای كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین بەڕێزان (پ.ی.د. احمد فرحان شلال و د. رامیار كمال خدر) بەسیمیناری زانستی بەشداری كۆنفڕانسەكە دەكەن.
شایانی باسە كۆنفڕانسەكە بەشێوەی سەر هێڵ بەڕێوەدەبرێت.
بابەتی تر...
- بەشی ئینگلیزی بوو بەپاڵەوانی خولی فوتساڵی زانكۆی راپەڕین
- هەردوو تیمی ئەندازیاری سەنتەری ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەرین و بەڕێوەبەرێتی ئاوی ڕاپەڕین تاوتوێی کێشەی ئاوی قولە دەکەن
- مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، سكۆلەرشیپێكی لەحكومەتی هۆڵەندا بەدەستھێنا
- مامۆستایهکی زانکۆی ڕاپهڕین توێژینهوهیەکی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (2.191) بڵاوكردەوە