ئەکادیمیایی هواوی ساڵانە دوو پێشبڕکێی تەکنەلۆژیای جیاوازی هەیە بۆ خوێندکارانی زانکۆکان، ئەو خوێندکارانەی کە بەشدارن لە ئەکادیمیا باوەڕپێکراوەکانی هواوی. پێشبڕکێکان بریتین لە (Practice Competition) و (Innovation Competition). لە ئێستادا خۆتۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێی (Practice Competition) کراوەیە تا رۆژی (٢٠-١٠-٢٠٢٣). تەنها ئەو خوێندکارانەی کە لە ئێستادا لە خوێندن بەردوامن لەگەڵ دەرچوانی ساڵی خوێندنی ڕابردوو (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣) مافی بەشداریکردنیان لە پێشبڕکێکاندا هەیە. لە خوارەوە، وردەکاری و زانیاری زیاتر هەیە بۆ تێگەشت لە چۆنیەتی و ناوەڕۆکی پێشبڕکێکان. هەربۆیە خوێندکارانمان لەزانكۆی راپەڕین دەتوانن بەزوترین کات خۆیان تۆمار بکەن و ئامادەکاری بکەن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێکان.
پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی چێڤنینگ لەمانگی ئەیلولی ٢٠٢٣دا دەکرێتەوە
چێڤنینگ پرۆگرامی سکۆلەرشیپی حکومەتی بەریتانیایەو لەلایەن ڕێکخراوەکانی سەر بە حکومەتی بەریتانیا پشتگیری دەکرێت.
وەزارەتى پەروەردە نمرەى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ڕادەستى وەزارەتى خوێندنى باڵا کرد
نمرەى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی بەهەرسێ بەشى زانستى و وێژەیى و پیشەیى کە ژمارەیان (47629) دەرچووە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە ڕادەستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرا بەمەبەستى کارکردن لەسەریان لەچوارچێوەى سیستمى زانکۆلاین بۆ خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگەکان.
بابەتی تر...
- پڕۆژەى کردنەوەى سەنتەرەکانى تواناى کارسازى بەهاوکارى (Massachusetts Institute of Technology MIT) دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- لەزانكۆی راپەڕین دایالۆگی بەریتانی-کوردی دەربارەی سەروەری یاسا رێكخرا
- سەرۆكی دامەزراوەی SEED FOUNDATION سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد
- زیاتر لە (200) سەرچاوەی زانستی بە کتێبخانەی کەمپەسی قەڵادزێ بەخشرا