ئەمڕۆ شەممە ۲۰۱۷/۳/٤ زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوکاری تۆڕی گەنجانی هاوتەمەن Y-peer و بەڕێوەبەراتی لاوانی پارێزگای سلێمانی و (CDO UNFPA) چالاکییەکی ڕۆشنبیری بۆ ۳٥ خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر کۆمەڵێک بابەت و دۆزی ناو گەنجان و کۆمەڵگا بە شێوەی چالاکی جۆراو جۆر ئەنجامدا، ئەم چالاکییە وەک هاندان و پەروەردە کردن و رۆشنبیرکردنی گەنجان دەبێت لە بوارەکانی تەندروستی جەستەیی و دەروونی، مافی مرۆڤ، توندووتیژی، نەخۆشییە گواستراوەکان وەک (ئایدز، ئالودەبوون بە ماددە بێهۆشکەرەکان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، هونەری گفتوگۆ و چەند بابەتێکی هەستیاری ناو گەنجان). ئەم پڕۆگرامە لە ٥٥ وڵاتی جیهانی بوونی هەیە .
پەیامی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی یادی ڕاپەڕین-ەوە
رۆژی ٢٠١٧/٣/٥، بیست وشەشەمین ساڵڕۆژی راپەڕینە مەزنەکەی بەھاری١٩٩١گەلی کوردە، کە لە شاری رانیەی قارەمان چەخماخەی لێدرا و بووە راپەڕینێکی سەرتاسەری لەکوردستان. لە ئەنجامدا وەرچەرخانێکی مێژوویی لەژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و حکومڕانی کوردستان دروستکرد.
دەڤەری راپەرین و بەتایبەت شاری رانیە شانازی ئەوەی پێدراوە،کە بەدەروازەی راپەڕین بانگ بکرێت و ببێت بە دەروازەی وەرچەرخانێکی گرنگی حکومڕانی کورد لەمێژوودا، بەگەڕانەوە بۆ رابردووی ئەم ناوچەیە دەبینین، کە ھەر لەسەردەمی داگیرکاری ئینگلیزەکانەوە رۆحیەتی بەرھەڵستکاری داگیرکەران لەناو خەڵکی شۆڕشگێڕی سنورەکەدا ھەبووە و داگیرکەر و سوپایەکانیان بە ئەستەم توانیویانە قەڵخانی بەرگریکاری لەسنورەکەدا بشکێنن، بۆیە رانیە و سنورەکەی ھەمیشە لانکی شۆڕشەکانی کورد بوون و رۆڵەکانی ئەم شارە جەربەزانە فیداکاریان کردووە، ئەوەتا لەجەنگی دژ بە گروپی تێرۆرستی داعشیش گەنجانی دەڤەری راپەڕین لەپێشەوەی ھێڵی بەرگریکردنن لەنیشتمان و زۆرترین گیانفیداییان کردووە.
خولێکی ڕۆشنبیری تەندروستی گەنجان لە زانکۆی ڕاپەڕین سازدەکرێت
زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری تۆڕی گەنجانی هاوتەمەن، رۆژی شەممە ٢٠١٧/٣/٤ کاتژمێر ۱۰:۳۰ی پێش نیوەڕۆ، خولێک بۆ ٣٠ خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر کۆمەڵێک بابەت و دۆزی ناو گەنجان و کۆمەڵگا بە شێوەی چالاکی جۆراو جۆر سازدەکات، پرۆگرامەکە دەستپێشخەرییەکە بۆ هاندان و پەروەردە کردن و رۆشنبیرکردنی گەنجان لە بوارەکانی تەندروستی جەستەیی و دەروونی، مافی مرۆڤ، توندووتیژی، نەخۆشییە گوازراوەکان وەک (ئایدز ، ئالودەبوون بە ماددە بێهۆشکەرەکان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، هونەری گفتوگۆ و چەند بابەتێکی هەستیاری ناو گەنجان. بەرنامەکە لە (٥٥) وڵاتی جیهان بونی هەیە و تۆڕێکی بەهێزە، خۆشبەختانە لە کوردستان توانیومانە کار بکەین و بیگەیەنینە زۆێک لە گەنجان.