University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین كتێبێكی بڵاوكردەوە

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی بەناونیشانی (POLYMORPHISM OF THREE LOCI INFLUENCE ON GROWTH TRAITS IN LOCAL QUAIL) لەگۆڤاری (IRAQI JOURNAL OF AGRICULTURAL SCIENCES) بڵاوكردەوە.
مامۆستا كەریم مەولود حمد مامۆستا لەبەشی سامانی ئاژەڵی لەكۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی راپەڕین تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی دەربارەی سێ جینی باڵندەی هەوێردەی خۆماڵی ئەنجامدراوە دەرەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە کە لە هەوێردەی خۆماڵی فرەجۆری بۆماوەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە بەرهەمی گۆشت و ئەم توێژینەوەیە بۆ لایەنی پراکتیکی سوودی یەکجاری زۆری هەیە لە بواری هەڵبژاردنی باوان لەسەر ئاستی DNA  بۆ زیادکردنی وەچەکانیان و بەرهەمی گۆشتی هەوێردە.
گۆڤاری (IJAS) لە سکۆپەس و كلاریڤەیت ئیندێكسەو لەچارەكی دووەمی رانكی گۆڤارەكانی سیماگۆدایەو لەلایەن  دامەزراوەی ELSERVER  بڵاودەبێتەوە.كلیك لەم لینكە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە:
https://doi.org/10.36103/ijas.v54i2.1720

هەڵبژاردەی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین گەیشتن بە یاری کۆتایی

لە یارییەکانی خولی تۆپی پێی یاریگای فوتساڵ کە بۆ زانکۆ و پەیمانگا و خوێندگاکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەلایەن ناوەندی وەرزش و لاوانەوە ڕێکخرابوو، هەڵبژاردەی تیپی تۆپی پێی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین دوای تۆمارکردنی پێنج سەرکەوتن خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی خولەکە و لەو یارییەدا ڕووبەڕووی مامۆستایانی فێرگەی ڕانیە دەبنەوە .