University of Raparin Logo

سیمینارێکی زانستی دەربارەی “ئاڵوگۆری خوێندکارانی پەرستاری و کاری پەرستاری لە پۆڵەندا و ئەوروپا”پێشکەشکرا

سیمینارێکی زانستی دەربارەی “ئاڵوگۆری خوێندکارانی پەرستاری و کاری پەرستاری لە پۆڵەندا و ئەوروپا”پێشکەشکرا

ڕۆژی ‎دووشەممە  ١ی ئایاری ٢٠٢٣
‎کاتژمێر ١١:٣٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی خوێندنی کۆلیژی زانست
بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلیژی پەرستاری
بەڕێز (پ.ی.د. ڕێبوار ارسلان محمد) و مامۆستایانی کۆلیژی پەرستاری و خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی کۆلیژی پەرستاری سیمینارێکی زانستی
لە لایەن پرۆفیسۆر د. کەتەرزینیا ۆسوچ جێگری سەرۆکی زانکۆی پۆسلانسیکی وڵاتی پەڵەندا پێشکەشکرا.

سیمپۆزیۆمێک دەربارەی قەڵادزێ لەنێوان راپەڕین و مەرگەساتدا ڕێکخرا

زانكۆی راپەڕین، بۆ بەرز ڕاگرتنی مەرگەسات و راپەڕینی ٢٤ی ٤ و رۆژی شەهیدی زانكۆ، سیمپۆزیۆمێكی بەناونیشانی “قەڵادزێ لەنێوان مەرگەسات و راپەڕیندا” ئەنجامدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی نیسانی٢٠٢٣، لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و (د.هەژار قادر ابراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا ، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و چین و توێژە جیاوازەکان، زانکۆی راپەڕین سیمپۆزیۆمێکی لەژێرناونیشانی “قەڵادزێ لەنێوان مەرگەسات و راپەڕیندا” ڕێکخست.

درێژەی بابەت

وەزیرى خوێندنى باڵا دیدو تێڕوانیینەکانى بۆ گرنگى و کاریگەرى بەنێودەوڵەتى کردنى پرۆسەى خوێندنى باڵا دەخاتەڕوو

د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان، لە گۆڤارى دامەزراوەی زانکۆکانی جیهان (IAU) دیدو تێڕوانیینەکانى دەربارەى گرنگى و کاریگەرى بەنێودەوڵەتى کردنى پرۆسەى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان خستەڕوو.لە ڕاپۆرتێکدا کە لە گۆڤارى دامەزراوەی زانکۆکانی جیهان (IAU-Horizons) بڵاوکراوەتەوە، کە گۆڤارەکە لە ساڵێکدا تەنها دوو ژمارەى لێ دەردەچێت و لە هەر وڵاتێکیشدا تەنها یەک توێژەر دەتوانێت تێڕوانینەکانى پێشکەش بکات، بۆ ئەمساڵ

درێژەی بابەت