University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمێک دەربارەی دۆخی زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانە حکومییەکان ڕێکخرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ئاداری٢٠٢٣، لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، بە ئامادەبوونی بەڕێز(پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و (پ.ی.د. جمال علی) بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی راپەڕین و مامۆستایان و خوێندکاران و شارەزایانی بواری پەروەرده، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە سیمپۆزیۆمێکی لەژێرناونیشانی “ The status of English language teaching in state schools ” ڕێکخست.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەكە، بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر وتاری سەرۆکی زانکۆ لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) پێشکەشکرا، پاشان وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژ لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د . هاوڕاز قادر حمە) خوێندرایەوە، دواتر بەڕێز (پ.ی.د. نەوزاد حسن قادر) سەرۆکایەتی بەشی زمانی ئینگلیزی پێشكەشكرد.

درێژەی بابەت

وەزارەتی خوێندنی باڵا پلانى کارى داهاتوى سێنتەرەکانی پەرەپێدانی کار لە زانکۆکان تاوتوێ دەکات

لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبونەوەیەک بۆ داڕشتنى پلانى کارى داهاتوى سێنتەرەکانی پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین، چوارەمین کۆنفرانسی زانستی توێژینەوەی خوێندکاران بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣،  لە بەردەوامی چالاکییە زانستییەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری توێژینەوەی لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، چوارەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ توێژینەوەی خوێندکارانی گشت کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ ڕێکخست .لە سەرەتای کۆنفرانسەکە، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا دەستخۆشی لە مامۆستایانی سەرپەرشتیار و خوێندکارانی زانکۆ کرد بۆ گرنگیدان بە پڕۆژەی توێژینەوەکانیان، هەروەک ئاماژەی بە گرنگی کۆنفرانسە زانستییەکە کرد کە دەرفەتێکە بۆ خوێندکاران تا له‌ڕێگه‌ی بیرۆكه‌ هزرییه‌كانیانەوە ده‌ستنیشانی كێشه‌كان بكه‌ن، هیواشی خواست لە داهاتوویەکی نزیکدا بە پاڵپشی زانکۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان خوێندکاران بتوانن پڕۆژەی توێژینەوەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن.
پاشان وتاری لیژنەی باڵای کۆنفرانس لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. جمال علی عمر) بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی پێشکەشکرا: هیوای خواست کۆنفرانسەکە پاڵنەرێکی ئەرێنی بێت بۆ هاندانی خوێندکاران و ئەنجامدانی توێژینەوەی پڕ بایەخ و سەردەمیانە، هەروەک وتیشی ئامانجی کۆنفرانسەکە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفی خوێندکاران و ڕاھێنانیانە لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی سەردەمی و پڕ بایەخ .دواتر بەشیوەی پۆستەر خوێندکارانی خاوەن پڕۆژەی توێژینەوە، گرنگی و دەرئەنجام و ڕاسپاردەی توێژینەوەکانیان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و بیرۆکەی توێژینەوەکانیان بووە جێی سەرەنجی ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە .لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، بڕوانامەی توێژەری سەرکەوتوو بە خوێندکارانی بەشداربوو بەخشرا .