University of Raparin Logo

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕێنماییەکانى خوێندنی ماستەر و دکتۆراى ئیمزا کرد

 دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى  ژمارە (۳) ى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى (۲۰۱٦/٥/۹) بەڕێوەچوو، لە کۆبونەوەکەدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆراى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان پەسەند کران، ڕۆژی ۲۰۱٦/٥/۲٥، "د.یوسف گۆران" وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی واژۆی لەسەر دەقى ڕێنماییە پەسەندکراوەکان کرد.

درێژەی بابەت

ئەنجومەنى وەزارەت ڕێنماییە نوێیەکانى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا)ى بەکۆمەڵێک گۆڕانکاریەوە پەسند کرد

 لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت, کە بەسەرپەرشتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو، ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) پەسند کرا. لەو کۆبونەوەیەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە, ڕێکەوتى (٢٠١٦/٥/٩) لە هۆڵى کۆبونەوەکانى وەزارەت بەئامادەبونى ڕاوێژکارو سەرۆکى سەرجەم زانکۆکان و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى دیوانى وەزارەت بەڕێوەچوو, لەسەرەتادا د.یوسف گۆران کورتەیەکى لەبارەى گرنگى وەرگرتن و شێوازى وەرگرتن باسکرد و ئاماژەى بەوەشدا کە کۆبونەوەى داهاتوى ئەنجومەنى وەزارەت تەرخان دەکرێت بۆ ناوەندى وەرگرتن.

درێژەی بابەت

لە زانکۆی ڕاپەڕین، کۆڕێک بۆ سەرۆکی پەرلەرمانی کوردستان سازکرا

سه‌ر له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ۲۰۱٦/٥/۲٤، "د. یوسف محه‌مه‌د"  سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان‌، سەردانی زانکۆی ڕاپه‌ڕین-یان کرد و لەلایەن "پ.د.محەمەد علی عبداللە" سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.

درێژەی بابەت