University of Raparin Logo

وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشێک لە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکان دەگۆڕێت

"د.یوسف گۆران" وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: لە پێناو ڕەچاوکردنى حەزو ئارەزوى خوێندکاران و جێبەجێکردنى سیستمى نوێى جیهانى بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان، سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران گۆڕانکارى بەسەر دێنین، ئەو ڕاگەیاندنەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانەى پێشوازیکردنی لە "د.لۆرا مەیسن" ڕێکخەرى گشتى کاروبارەکانى ڕێکخراوى ئایرێکس لە عێراق هات.

درێژەی بابەت

سەنتەری گەشەپێدانی کار زنجیرە سیمینارێک ئەنجامدەدات

 

سەنتەری گەشەپێدانی کار- زانکۆی ڕاپەڕین لەدرێژەی کار و چالاکیەکانیدا هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی زنجیرە سیمینارێک بۆ خوێندکارانی فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ بەمەبەستی‌ بەرەوپێشبردنی بەهرە و توانا مرۆییەکانی خوێندکاران، وە ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار .

درێژەی بابەت

لە زانکۆی ڕاپەڕین، کۆڕێکی فیکری بۆ نووسەرو رووناکبیر ( جەمال حسێن) سازکرا

رۆژی سێشه‌ممه‌ ۲۰۱٦/٥/۱٧، زانكۆی راپه‌ڕین به‌هاوكاری پلاتفۆڕمی دابڕان، له‌هۆڵی چالاكییه‌كانی زانکۆ، كۆڕێكی فیكری بۆ نووسەرو رووناكبیر "جەمال حسێن" لەژێر ناونیشانی ( لە ئیسلامی قورئانەوە بۆ ئیسلامی فەرموودە) خوێندنەوەیەك بۆ دواهەمین كتێبی (جۆرج ترابیشی) سازکرد.

درێژەی بابەت