University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدانی کار خولی ڕاهێنانی تواناکان دەکاتەوە

سەنتەری گەشەپێدانی کار-زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری خوێندکارانی به‌شی كۆمپیته‌ر قۆناغی سێیەم دەکاتەوە، کە خوازیارن له‌ خولی راهێنانی توناكان به‌شداری بکەن له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی "كۆڕه‌ك تیلكۆم و ئاسیا سێل" ئێستا ده‌توانن (سی ڤی) بنێرن بۆ ئیمه‌یلی سه‌نته‌ری گه‌شه‌ پێدانی كار بەم ناونیشانە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی..

درێژەی بابەت

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات

دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ١٢-١٣ / ٥ / ٢٠١٦ لە شاری بانکیا  لەووڵاتی بولگاریا  (٢٤) بیست وچوارەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی لە ژێر ناو نیشانی  :

(Symposium with International participation “Control of Energy, Industrial and Ecological Systems'2016” Bankia, Bulgaria. 12 - 13 May 2016.)

درێژەی بابەت

لە زانکۆی ڕاپەڕین، کۆڕێک بۆ دکتۆر "ئارام رەفعەت" سازکرا

چوار شەممە‌ ۲۰۱٦/٥/۱۸، زانكۆی راپه‌ڕین به‌هاوكاری پلاتفۆڕمی دابڕان، له‌هۆڵی چالاكییه‌كانی زانکۆ، كۆڕێكی فیكری بۆ نووسەرو رووناكبیر "د.ئارام رەفعەت" لەژێر ناونیشانی ( ڕۆژئاوای کوردستان، وەک ئەزمونێکی سەرکەوتووی سێکۆلار) سازکرد.
لە کۆڕەکەدا  " د.هێرش رسول" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و ڕۆژنامەوانان ئامادەبوون .
سەرەتا "د.ئارام ڕەفعەت"  ناو و پێکهاتەی پارتە سیاسییە کوردەکانی ڕۆژئاوای بە ئامادەبووان ناساند.
دواتر قارەمانێتی شەڕەڤانان و بەرخودانی کوردانی خۆرئاوا لە پاراستنی سەروەری خاکی کوردستانی خۆرئاوا بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.
پاشان د.ئارام باسی لە ژیانی کوردانی ڕۆژئاوا لەپێش ساڵی ۲۰۱۲ دا کرد، هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی  ڕژێمی سوریا بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کوردایەتی لە کوردانی خۆرئاوا دا .
لە کۆتاییدا بەشێک لە ئامادەبووان پرسیارەکانیان ئاراستەی "د.ئارام رەفعەت" کرد، ئەویش وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.