ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی (2015/9/8)ی له‌دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن فاتح مه‌وله‌وی زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پەروەردە، ئه‌نجامه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی راگه‌یه‌ندراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تاوه‌كو (2015/9/15) هه‌ر خوێندكارێك مافی پهڵپكردن( تانەگرتن )ی هه‌یه لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستە خوێندکاران سه‌ردانی خوێندنگاكان لە سنوری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاکان بكه‌ن.
د.یوسف گۆران: پێشنیازى کردنەوەى سەنتەرێکى تایبەت بۆ لێکۆڵینەوەى بوارى نێودەوڵەتى مرۆیى دەکات
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: کوردستان لەبەردەم کراونەوەیەکى گەورەدایە، بۆیە لەگەڵ ئەو کرانەوەیەدا کۆمەڵێک بەبابەتى نوێ هاتۆتەوە ئاراوە، کە پێویستە لە ناوەندەکانى خوێندن بخوێندرێن تا بتوانین بەشێوەیەکى ئەکادیمى چارەسەرى کێشەکان بکەین.
پەیڕەوی بەشی ناوخۆیی زانکۆی ڕاپەڕین ٢۰۱٥
پەیڕەوی بەشی ناوخۆیی زانکۆی ڕاپەڕین، لەسەرەتای ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) بە ناونیشانی (سیستمی ناوخۆیی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین) لەلایەن (م.هێمن رەسوڵ موراد) مامۆستای بەشی یاسا لەزانكۆی ڕاپەڕین گەڵاڵەكراوە.