*ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی سیمینارێكدا، كه له‌لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێره‌وه بۆی ڕێكخرابو، لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پلان و ستراتیژییه‌تی نوێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕوونكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه دیدو ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ت به‌هێزكردنی خاڵه باشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی خاڵه لاوازه‌كان و به‌رزكردنه‌وه ئاست و به‌رهه‌می خوێندنی باڵا و به‌رهه‌می مه‌عریفیه، وتیشی " هه‌نگاومان بۆ چوونه ناو پڕۆسه‌ی بۆڵۆنیا ناوه، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست دێنین".
بەشی جوگرافیا بووە پاڵەوانی زانکۆی ڕاپەڕین
ڕۆژی ١٧/ ٥/ ٢٠١٥ لەچوارچێوەی كار و چالاكیەكانی یەكەی وەرزش و هونەری زانكۆی ڕاپەڕین، كۆتایی هات بە خولێكی تۆپی پێ لە یاریگای بچوك (فوتساڵ) كە بۆسەرجەم بەشەكانی زانكۆی ڕاپەڕین كرابووەوە، یاری كۆتایی خولەكەش لەنێوان هەردوو بەشی جوكرافیا و یاسا دابوو، ئەنجامی یاریەكەش لەبەرژەوەندی بەشی جوگرافیا بە لێدانی یەكلاكەرەوە (پەناڵتی) بەكۆتا هات و بووە پاڵەوانی خولەكە، دواتر لەلایەن یاریدەدەرانی سەرۆكایەتی زانكۆ و ڕاگر و سەرۆك بەشەكانەوە خەڵات بەسەر یاریزانەكاندا دابەش كرا.
بەشی باخچەی ساوایان یەكەمین ڤێستیڤاڵی خۆی سازدەكات
ڕۆژی شەممە ١٦/ ٥/ ٢٠١٥ بەشی باخچەی ساوایانی فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی ڕاپەڕین یەكەمین ڤێستیڤاڵی خۆی بەدروشمی (باخچەی ساوایان، یەكەم وێستگەی وەرچەرخانی ڕاستەقینەی كۆمەڵگە) سازكرد.
بابەتی تر...
- د.یوسف گۆران: یادی 53ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆز بێت
- زانکۆی ڕاپەڕین کۆنفرانسی (فەلسەفە، ئاین وعەلمانیەت) سازدەکات
- پیرۆزبایی بۆ كاندیدە دەرچووەكانی پرۆژەی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا
- د.یوسف گۆران: لە ڕێگەى زانکۆکانەوە دەتوانرێت پردى بەهێزى ئاشتى و پێکەوە ژیان لە نێوان گەلان دروست بکەین