University of Raparin Logo

د.یوسف گۆران: په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆكان و كۆمه‌ڵگه‌ پێویستی به‌ڕیفۆرم هه‌یه‌

*ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ میانه‌ی وتارێكیدا په‌نجه‌ی خسته‌سه‌ر كێشه‌ی زانكۆكان و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی هه‌یه‌، كێشه‌كانی ئێمه‌ كێشه‌ی بونیادیین، له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم كێشه‌مان هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكان و بازاری كار ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانمان وه‌ك پێویست نیه، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ زانكۆكان پێویستییان به‌ڕیفۆرم هه‌یه‌‌...

درێژەی بابەت

لێژنەیەک بۆ پێشنیازکردنى ناونیشانى وەزیفى بۆ دەرچوانى کۆلێژو پەیمانگەکان پێکهێنرا

بۆ پێشنیازکردنى ناونیشانى گونجاو بۆ دەرچوانى ئەو کۆلێژو پەیمانگانەى کە ناونیشانى وەزیفیان بەپێیى پسپۆڕى بڕوانامەکانیان نیە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەفرمانى وەزارەى لێژنەیەکى پێکهێنا.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین ٣ کورسی لە پرۆگرامی ئیراسمەس مەندوس-مەرحەبا بەدەست ‌هێنا

لە خولی یەکەمی پرۆگرامی ئیراسمەس مەندوس-مەرحەبا، زانکۆی ڕاپەڕین توانی سێ کورسی بۆخۆی دەستەبەر بکات کە پێکهاتوون لە یەک کورسی دکتۆرا بۆ ماوەی(٣٤) مانگ، یەک کورسی ماستەر بۆ ماوەی (١٨) مانگ و یەک کورسی ئاڵوگۆری ستافی ئەکادیمی بۆ ماوەی یەک مانگ. کاندیدە هەڵبژێردراوەکان لەماوەی یەک هەفتەدا ئاگادار دەکرێنەوە.

درێژەی بابەت