University of Raparin Logo

فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان ئاهەنگی دەرچونی خوێندکاران سازدەکات

ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠/ ٤ / ٢٠١٥  لەبەردەم بینای فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی راپەڕین ئاهەنگی دەرچون (وێنەگرتن )ی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەشەکانی (مێژوو، جوگرافیا و فەلسەفە) بەڕێوەچوو و لە ئاهەنگەکەدا خوێندکارانی دەرچو و مامۆستایانی زانکۆی راپەرین بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشدارییان کرد.

لێرەوە بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم خوێندکاران دەکەین و هیوادارین دەرچوانی زانکۆمان لە هەر شوێن و جێگەیەک بن بتوانن خزمەتێکی باشی نەوەکانی داهاتووی گەلەکەمان بکەن .

 

پرۆگرامی "ھاوبەشی ئەوروپی ماری کیوری" بۆ توێژینەوە

سەنتەری ھاووڵاتیبوون، کۆمەڵگەی مەدەنی و سەروەری یاسا  (CISRUL)، توێژەران لەسەرانسەری جیھان بانگھێشت دەکات بۆ زانکۆی ئابێردین، کە پێویستە لەسەر توێژەر لانیکەم ھەڵگری برونامەی دکتۆرا بێت و خزمەتی لەدوو ساڵ کەمتر نەبێت.
لەسەرەتادا توێژەران بانگھێشتدەکرێن بۆ زانکۆی ئابێردین و بۆ ماوەی ھەفتەیەک دەمێننەوە بەمەبستی ئامادەکاری و داواکاری پێشکەشکردن بۆ پرۆگرامی "ھاوبەشی ئەوروپی ماری کیوری".

درێژەی بابەت

ڕاگەیاندنی بەرایی ناوی دەرچوانی خوێندن لە وڵاتی هەنگاریا و ڕوسیا

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی سی (٣٠) زەمالەی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی هه‌نگاریاو (4٠) چل زەمالەی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر،پسپۆڕی پزیشكی، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ڕوسیا ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (16/4/2015) ئه‌نجامی به‌رای ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ی ڕاگەیاند كه‌ به‌پێیی به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن و پێشبركێكردن ناویان هاتۆته‌وه‌‌.

بۆیه‌ ئەو بەڕێزانەی كه‌ ناوه‌كانیان ده‌رچوه‌، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتو كه‌ ده‌كاته‌ ڕێكه‌وتی (19/4/2015) سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێویستیان بۆ ڕای بكرێت.

 

  • ناوی دەرچوانی خوێندن لە وڵاتی هەنگاریا ناوی دەرچوان بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس

    ناوی دەرچوان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر
    ناوی دەرچوان بۆ خوێندنی دکتۆرا
  • ناوی دەرچوانی خوێندن لە وڵاتی روسیا

         ناوی دەرچوان بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس
            
          
      ناوی دەرچوان بۆ خوێندنی باڵا/بۆرد
       
     ناوی دەرچوان بۆ خوێندنی باڵا/ماستەر
      

        ناوی دەرچوان بۆ خوێندنی دکتۆرا