داتابەیسی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی جیهان لەمانگی 9ی ساڵی 2014 ەوە لەلایەن رێكخراوی زانكۆكانی جیهانەوە وەشانی (version)ی نوێی لەلایەن یەكێتی زانكۆكانی جیهان (IAU) دروستكراوەو زانكۆی راپەڕین وەك زانكۆیەكی باوەڕپێكراوی جیهان خراوەتەوە ئەو داتابەیسەوە.
زانکۆی ڕاپەرین پێشانگایەکی کتێب دەکاتەوە
رۆژی شەممە ٢/ ٥ / ٢٠١٥، کتێبخانەی هەمبانە بۆرینە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ پێشانگایەکی کتێب دەکاتەوە بە داشکاندنی لە ٢٥% بۆ زیاتر لە (٥٠٠٠) پێنج هەزار ناونیشان لە بوارەکانی زانستی، مێژووی، پزیشکی، ئەدەبی. پێشانگاکە لە بینای فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان دەکرێتەوەو بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی شەهیدی زانکۆ و مەڕاسیمی ماتەمینی٢٤ / ٤ لەقەڵادزێ سازدەکرێت
به‌بۆنه‌ی یادی ٤١ ساڵه‌ی بۆردمانكردنی شاری قه‌ڵادزێ و ڕۆژی شەهیدی زانکۆ، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ٢٤/ ٤/ ٢٠١٥ به ئاماده‌بوونی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و جه‌ماوه‌رێكی زۆری ده‌ڤه‌ری راپه‌رین مه‌راسیمێكی ماتەمینی فراوان له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ به‌ڕێوه‌چوو.