دەرفەتی توێژینەوەی دکتۆرا بەهاوبەشی لەنێوان کونسوڵخانەی بەریتانیا و سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردەی زمانی ئینگلیزی دەبەخشرێت بۆ ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لەبواری پەروەردەی زمانی ئینگلیزی ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە کاردەکات لەپێناوی بەهێزکردنی بیردۆز و سیاسەتی جێبەجێکردن لەزمانی ئینگلیزیدا. بۆ ئەم مەبەستە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان توێژەرانی ئەو بوارە لەسەرانسەری جیهاندا.
کۆلێژێک بۆ پەرەپێدانی توانای مامۆستایان دەکرێتەوە
(د.عەلى دوغرمەچى) سەرۆکى بۆردى ئەمینداران و سەرۆکى زانکۆى (بیل کەند)ی تورکیا و وەفدێکى هاوڕێى سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کرد، لە لایەن وەزیری خویندنی باڵا و ڕاوێژکارانی وەزیرەوە پێشوازییان لێکرا.
زانكۆی ڕاپەڕین پێشانگایەكی شێوەكاری دەكاتەوە
رۆژی دووشەممە ٦ / ٤ / ٢٠١٥ بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و چالاكییە هونەرییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و هونەر لەڕانیە پێشانگایەكی شێوەكارییان بۆ كچە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ( مەهناز ئەرزانی ) كردەوە .