University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، فەرمانی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی پێبەخشرا

رۆژی چوارشەممە (٥- ١٠ - ٢٠٢٢) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەرێورەسمێكدا فەرمانی زانكۆیی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەری بەخشی بەبەڕێز (م. کمال احمد خدر) مامۆستا لەکۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان لە زانكۆی راپەڕین.

درێژەی بابەت

وەزارەتى خوێندنى باڵا کەمکردنەوەی کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا حکومى و تایبەتەکان ڕادەگەیەنێت

بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێژەى (٤٥%) لەگشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل - ئێواران)، هەروەها کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى، بەڕێژەى (١٠ بۆ ٢٠ %) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن کەمکردەوە.

درێژەی بابەت