University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، فەرمانی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی پێبەخشرا

رۆژی یەكشەممە (25ی ئەیلولی 2022) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەرێورەسمێكدا فەرمانی زانكۆیی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی بەخشی بەبەڕێز (م. هاوكار علی حاجی) مامۆستا لەبەشی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی راپەڕین.

درێژەی بابەت

زانكۆی راپەڕین، پرۆگرامی ماستەری ئیراسمس مەندوس MEDFOR

پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣/٢٠٢٥ لەپرۆگرامی MEDfOR کراوەیە بۆ خوازیاران لەهەموو جیهانەوە، کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە لەبوارەکانی دارستان، بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکان، زانستە بایۆلۆجیەکان، زانستی ژینگەو زەوی، بیرکاری، ئابووری، ئەندازیاری، کیمیا، بایۆکیمیا و بوارە هاوشێوەکان.

درێژەی بابەت

لە مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین فۆڕمی زانکۆلاین پڕدەکرێتەوە

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ئەیلولی٢٠٢٢، بەچاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.پەیمان رمضان احمد سەرۆکی زانکۆی زانکۆی ڕاپەڕین و بەسەرپەرشتی فەرمانگەی یاریدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و د.هەژار قادر بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی راپەڕین، مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەستبەکاربوو .
مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕێگەی لیژنەیەکی شارەزاو تایبەت فۆڕمی زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی١٢ی ئامادەیی بە هەرسێ سیستەمی وەرگرتنی (زانکۆلاین، پاڕاڵێڵ، ئێواران) پڕدەکاتەوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم .

درێژەی بابەت