University of Raparin Logo

سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى کوردستان بە ئەلیکترۆنى دەکرێن

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، شێواز و مامەڵەى پێشکەشکردن بۆ سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى کوردستان بە ئەلیکترۆنى دەکات، فێرخوازان بۆ پێشکەشکردن و بەشدارى کردن لە کۆرس و تاقیکردنەوەکان و وەرگرتنەوەى ئەنجامەکان و بڕوانامە، دەتوان لەڕێگەى لینکى (lc.digital.gov.krd) سەردانى سیستەمەکە بکەن.

درێژەی بابەت

زانكۆی راپەڕین و زانكۆی كۆیە هەماهەنگی زانستی دەكەن

ئەمڕۆ سێشەممە (6ی ئەیلولی 2022) وەفدێكی كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین سەردانی كۆلێژی زانستی زانكۆی كۆیەیان كردو لەكۆبونەوەیەكدا جەختیان لەسەر هەماهەنگی كارو پڕۆژەی زانستی كردەوە.

لەكۆبونەوەكەدا كە سەرۆك بەشەكانی هەردوو كۆلێژی زانست لەهەردوو زانكۆ بەشداربون گفتوگۆیان دەربارەی دروستکردنی پەیوەندی هاوبەشی زانستی كردەوە بەمەبەستی کردنەوەی خوێندنی باڵا (دیبلۆم باڵا ، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2022 - 2023)