University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور بۆ فەرمانبەرانى وەزارەت ڕادەگەیەنێت، ئەویش لەچوارچێوەى ئەو پرۆژە هاوبەشەى کە بۆ دەرفەتى خوێندن لە نێوان سێنتەرى لێکۆڵینەوەى پەرپێدانى نێودەوڵەتى کۆریاى باشور و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە، بوارەکانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بریتین لە (سیاسەتى گشتى، سیاساتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى).

درێژەی بابەت

زانكۆی راپەڕین یاداشتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ زانكۆیەكی پۆڵەندا واژۆ كرد

ئەمڕۆ دوو شەممە (5-9-2022) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و وەفدێكی زانكۆی راپەڕین پێشوازیان كرد، لەوەفدێكی باڵای وڵاتی پۆڵەندا بەسەرۆکایەتی پارێزگاری شاری پۆلسک (ئەندچی نۆڤاکوڤسکی) و ئەندامیەتی هەریەک لەبەڕێز (Maciej Slodki) سەرۆکی زانکۆی پۆلسک و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەر، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى پۆلسک، بەرپرسی خوێندکاران و توێژینەوەو پرۆژەی ئیراسمۆس)، لەرێگای (دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كولتوری و گەشەپێدانی مرۆیی) سەردانی زانكۆی راپەڕینیان كرد.

درێژەی بابەت

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (6.611) بڵاوكردەوە

 

مامۆستایەكی بەشی باخداری لەكۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی راپەڕین تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لەگۆڤارێكی زانستی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (6.611)دا بڵاوكردەوە.

درێژەی بابەت