فەرمانبەرێکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری کرد لە "هەفتەی بە نێودەوڵەتیکردن " لە زانکۆی مەساریک لە وڵاتی چیک کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئیراسمەس پڵەس بەڕێوەچوو، بە بەشداری ٢٥ زانکۆ لە وڵاتانی جیاوازەوە.
بەشی سامانی ئاژەڵی وێرکشۆپێك ئەنجامدەدات
لەپێناو ئاشنابوونی چینی ئەکادیمی و ئاژەڵدارانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن بە پەروەردەکرنی بزنی مەرەز و هاوشێوەکانی و بەرهەمە ئابورییەکانیان، کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان/ بەشی سامانی ئاژەڵی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێك لەژێر ناونیشانی (هێزی پیشەسازی بزنە مەرەز و ئەنگۆرا و کشمیر - Industrial Potential of Cashmere, Angora, & Maraz Goats).
شوێن: کتێبخانە/ کەمپەسی قەڵادزێ
ڕۆژ: چوارشەممە
بەروار: ١٦/٦/٢٠٢٢
لێرەشەوە، بەشی سامانی ئاژەڵی پێخۆشحاڵی خۆی ڕادەگەیەنێت، کەوا وێڕای ئامادەبوونی چینی ئەکادیمی زانکۆ، خەڵکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئاژەڵدارانی دەڤەرەکەمان بە هاتنیان دەوڵەمەندترمان بکەن.
سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار خولی راهێنانی تواناكان بۆ خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین رادەگەیەنێت
سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانکۆی ڕاپەڕین، بانگهێشتی خوێندکارانی قۆناغەكانی (٣ و ٤)ی سەرجەم کۆلێژو بەشەکان لەهەردو کەمپەسی رانیەو قەڵادزێ-ی زانکۆمان دەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لەئینتێرنشیپ پرۆگرامی ــ ٢٠٢٢، كە لەئێستاوە ناونوسین دەستپێدەکات.
بابەتی تر...
- رێزلێنانیان بەگروپی میوزیکی زانکۆی ڕاپەڕین بەخشرا
- چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین پەرتوكێكیان بڵاوكردەوە
- بەشی باخچەی ساوایان وێركشۆپێكی زانستی رێكخست
- زانكۆی ڕاپەڕین ئۆغربوونی نووسەر و ئەكادیمی و وەرگێڕ و ڕەخنەگری ناوداری كورد (دكتۆر عەزیز گەردی) بە خەسارەتێكی گەورە بەر ڕەخنەی ئەدەبیی كوردی و ئەفسانەناسیی دادەنێت.