University of Raparin Logo

توێژینەوەیەكی ماستەر دەربارەی ئەدەبی منداڵان لەدەڤەری ڕاپەڕین تاوتوێکرا

ئەمڕۆ (6ی ئەیلولی 2021) یەکەمین توێژینەوەی ماستەر لەبەشی كوردی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین بەناونیشانی (ئەدەبی منداڵان لەدەڤەری ڕاپەڕیندا بەرهەمەکانی (زارا ئەحمەد جاف ) بەنمونە تاوتوێكرا.

درێژەی بابەت

خولی پێداگۆجی بۆ نازناوی زانستی لەزانكۆی راپەڕین دەكرێتەوە

مەرج و ڕێنماییەکانی بەشداریکردن لە کۆرسی پێداگۆجی بۆ نازناوی زانستی

1- خولەکە لە ناو کامپەس و بە ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان بەڕێوەدەچێت.
2- ماوەی خولەکە (6) شەش مانگ و هەفتەی (2) ڕۆژ بە شێوەی تیۆری و ڕووبەڕوو و (2) ڕۆژ بەشێوەی پڕاکتیکی دەبێت.
3- بەشداربوو مەرجە هەڵگری بڕوانامەی (ماستەر یان دکتۆرا)ی ئەکادیمی بێت لە یەکێک لەزانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوەوە یان دەرەوەی هەڕێمی کوردستان. لە حاڵەتێکدا ئەگەر بڕوانامەی لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بەدەستهێنابو، پێویستە بریاری یەکسانکردنی بڕوانامەی لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەڕێمی کوردستان بۆ دەرچوبێت، یان پشتگیری نوسراو لەوەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بهێنێت کە مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لەپرۆسەدایە. لەم حاڵەتەدا، تاوەکو بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لەوەزارەت بۆ بەشداربوی خول دەرنەچێت یان ئەگەر بڕوانامەکەی بەئەکادیمی هەژمارنەکرا، ئەوا بڕوانامەی خولی پێداگۆجی پێنابەخشرێت. ئەگەر خوازیار لەناوەوەی هەرێم خوێندنەکەی تەواو کردبێت، پێویستە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی لەلایەن زانکۆکەی بۆ دەرچوبێت.

درێژەی بابەت

زانكۆی راپەڕین كۆنفڕانسێكی هاوبەشی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات

بڕیارە ڕۆژانی (١١ -١٣- سێپتەمبەری ٢٠٢١)، لەشاری قاهیرە لەوڵاتی میسر سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، بەهاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی عەین شەمس بەڕێوەبچێت.