University of Raparin Logo

سێ مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداریان لە خولێکی ڕاهێنانی دڵنیایی جۆری ڕێکخراوی هۆڵەندی NVAO کرد

لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی دڵنیای جۆری لە خوێندنی باڵادا، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی NVAOی هۆڵەندی خولێکی دوو ڕۆژەی چڕی بۆ ژمارەیەک ستافی زانکۆ حکومییەکان کردەوە و خولەکە لە زانکۆی سلێمانی لەلایەن هەردوو شارەزا و ڕاهێنەری ڕێکخراوی ناوبراو Michèle Wera و Yvonne Overdevest وترایەوە. ستافی زانکۆمان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. محمد أحمد و م. بێریڤان عبدالخالق و م. سەردار عبدالله لە خولەکە بەشداربوون.

درێژەی بابەت

وێركشۆپی چۆنیەتی جێبەجێكردنی رێبەری پێواژۆی بۆڵۆنا بەڕێوەچوو

رۆژانی ١٠ و ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، بەسەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەو بەهەماهەنگی لیژنەی بۆڵۆنا پڕۆسێس لەزانكۆی راپەڕین، وێركشۆپێك بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی رێبەری پێواژۆی بۆڵۆنا بۆ سەرجەم مامۆستایانی سەرجەم كۆلێژو بەشەكان رێكخرا.

درێژەی بابەت