University of Raparin Logo

ئەکادیمیایی هواوی پێشبڕکێی (Practice Competition) بۆ خوێندکارانی بەشدار لە ئەکادیمیا باوەڕپێکراوەکانی هواوی بۆ ساڵی (٢٠٢٣ - ٢٠٢٤) ڕادەگەیەنێت

ئەکادیمیایی هواوی ساڵانە دوو پێشبڕکێی تەکنەلۆژیای جیاوازی هەیە بۆ خوێندکارانی زانکۆکان، ئەو خوێندکارانەی کە بەشدارن لە ئەکادیمیا باوەڕپێکراوەکانی هواوی. پێشبڕکێکان بریتین لە (Practice Competition) و (Innovation Competition). لە ئێستادا خۆتۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێی (Practice Competition) کراوەیە تا رۆژی (٢٠-١٠-٢٠٢٣). تەنها ئەو خوێندکارانەی کە لە ئێستادا لە خوێندن بەردوامن لەگەڵ دەرچوانی ساڵی خوێندنی ڕابردوو (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣) مافی بەشداریکردنیان لە پێشبڕکێکاندا هەیە. لە خوارەوە، وردەکاری و زانیاری زیاتر هەیە بۆ تێگەشت لە چۆنیەتی و ناوەڕۆکی پێشبڕکێکان. هەربۆیە خوێندکارانمان لەزانكۆی راپەڕین دەتوانن بەزوترین کات خۆیان تۆمار بکەن و ئامادەکاری بکەن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێکان.

درێژەی بابەت

وەزارەتى پەروەردە نمرەى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ڕادەستى وەزارەتى خوێندنى باڵا کرد

نمرەى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی بەهەرسێ بەشى زانستى و وێژەیى و پیشەیى کە ژمارەیان (47629) دەرچووە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە ڕادەستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرا بەمەبەستى کارکردن لەسەریان لەچوارچێوەى سیستمى زانکۆلاین بۆ خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگەکان.

درێژەی بابەت