وێرای پیرۆزبایمان لە مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندکارانی خوشەویستی زانکۆمان بەبۆنەی یادو بۆنەکانی مانگی ئادارەوە پێتان رادەگەیەنین کە رێکەوتی (٥ /٣) پشوی فەرمیە لەزانکۆمان بەڵام رۆژانی (١١ /٣ و ١٤ /٣) دەوامی رەسمیە بۆ مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندکاران و یەکە ئیدارییەکانی زانکۆمان.
بەھیوای پشویەکی ئارام و ئاسودەیی بۆ ھەموو لایەک.
ئاگاداری بۆ خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین بۆ بەشداریكردن لەبەرنامەی ئەستێرەكانی زانكۆ
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان لەهەموو قۆناغەكان دەكاتەوە ، كە خواستی بەشداریكردنیان هەیە لەبەرنامەی (ئەستێرەكانی زانكۆ)، كە بۆ ساڵی دووەمە لە كەناڵی (K24) ئامادە و پێشكەشدەكرێت. لەكات و شوێن و ڕۆژی دیاریكراودا ئامادەی هەڵسەنگاندن و چاوپێكەوتن بن.
پێویستە خوێندكاری بەشداربوون لەزانكۆ هەڵسەنگاندنی بۆ كرابێت و لەلایەن لیژنەی سەرۆكایەتی زانكۆوە دەست نیشان كرابێت. ئەو خوێندكارانەی خواستی بەشداریكردنیان هەیە پێویستە بۆ رۆژی چاوپێكەوتن ئامادەبن و زانیارییان لەسەر ئەم بوارانەی خوارەوە هەبێت.
دەرفەتی كار بۆ دەرچووانی بەشی ئینگلیزی لەزانكۆی راپەڕین
بەشی زمانی ئینگلیزی لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی ڕاپەڕین، پێویستی بە (8) دەرچووی بەشی ئینگلیزی هەیە وەکو یاریدەدەری مامۆستا کاربکەن بە شێوەی (سەردان و وانەبێژی).
پێویستە خوازیار هەڵگری بڕوانامەی (بەکالۆریۆس یان ماستەر) بێت لە زمانی ئینگلیزیدا. ئەم دەرفەتە بۆ ماوەی (١٢) هەفتەیەو لەگەڵ بەشی ئینگلیزیدا کاردەکات لە رێکەوتی (٢\٣\٢٠١٩)ـەوە دەست پێدەکات.