University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ ئارەزوومەندانی تێنسی سەرمێز

بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و چالاکی ڕؤشنبیری، خولێکی (تێنسی سەرمێز) بۆ خوێندکارانی کوڕان و کچانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆمان دەکاتەوە، هەر خوێندکارێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری بکات بۆ ناونوسین.

دواکات بۆ ناونوسین : پێنج شەممە ١٤- ٢ – ٢٠١٩

فێستیڤاڵی زانستی و كەلتوری تواناكانی خانمان سازدەکرێت

بەئامانجی گەشەپێدانی تواناكانی کچە خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین، بەرێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و ڕۆشنبیری هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی ( تواناكانی خانمان)، بۆ ئەو مەبەستە هەر كچە خوێندکارێک دەخوازێت بەشداری لە یەكێك لە بوارەكانی فێستیڤاڵەکە بکات پێویستە تا بەرواری ١٧/٢/٢٠١٩، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەرێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری بکات بۆ ناو تۆمارکردن.
بوارەكانی فیستڤال: ( موزیك و گۆرانی، شیعر ، شانۆ ، نمایشی جل و بەرگ ، تابلۆی هەلپەركی جۆراوجۆر ، سیمیناری كۆمەڵایەتی ، سیمناری پەروەردەیی)

پالەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان ڕێکدەخرێت

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی زانکۆمان لە هەردوو ڕەگەز دەکەینەوە، ئەوانەی ئارەرزووی بەشداریکردنیان هەیە لە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی کە لەنێوان خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، پێویستە لە ماوەی یەک هەفتەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری بکەن بە مەبەستی ناو تۆمارکردن و هەڵسانگاندن.
تێبینی : پالەوانێتیەکە ڕۆژی ٢٠١٩/٢/٢٥ لە زانکۆی سەلاحەددین بەڕێوەدەچێت.

کێشی بەشداریکرن
کچان کوڕان
61 55
67 59
73 64
89 71
102 87