University of Raparin Logo

هەلی گواستنەوەی (٣) فەرمانبەر بۆ راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت، كە پێویستی بەگواستنەوەی راژەی (٣) فەرمانبەر هەیە بەشێوەی تەنسیب لە دامودەزگاكانی حكومییەکانەوە بۆ ڕاگەیاندنی زانکۆ، لەڕێگەی پێشكەشكردنی سی ڤی و كێبڕكێ-وە، هەركەسێك مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت سی ڤی پێشكەش بكات.

پێویستە داواكار ئەم مەرجانەی تێدابێت:

• دەرچووی کۆلێژ یان پەیمانگا بێت لە بەشی راگەیاندن، یاخود ئەزموونی کاری راگەیاندنی لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
• شارەزاو بەتوانابێ لەزمانەکانی (کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی).
• خاوەن کارامەیی و ئارەزووی ھەبێت لەکارکردن لەبواری راگەیاندندا.
• شارەزایی ھەبێت لەبەکارھێنانی کۆمپیوتەرو ئینتەرنێتدا.
• دەبێت داواکار لارینەبوونی فەرمانگەکەی یان وەزارەتەکەی بھێنێت بۆ چاوپێکەوتن.
• شارەزایی لەبواری فۆتۆگرافی ھەبێت.
• شارەزایی ھەبێت لەھونەرەکانی نووسینی ھەواڵ و چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی.

سی ڤی-یەكانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.) ، یاخود پێداویستییەكانتان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن - سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین – نهۆمی سێهەم.
دوا کات بۆ وەرگرتنی دواكارییەكان ٢٠ / ٦ / ٢٠١٧ یە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی دارایی سەجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگادار دەکاتەوە، سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/٥/۲٤، دوا مۆڵەتە بۆ هێنانی کۆپی ناسنامە و کۆدی بایۆمەتری (بارکۆد) بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن بەرامبەر هەر کەموکوڕییەک لە سیستەمی ئەلکترۆنی موچەکانیان، ناتوانن بەسیستەمی تازە مووچە وەربگرن.

درێژەی بابەت

ئاگاداری بۆ فرۆشتنی كەل و پەلە لەكاركەوتووەكانی زانكۆ

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری گشت ئارەزومەند و كڕیاڕانی (ناوخۆیی،بیانی) دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی گشت كەل وپەلە لەكاركەوتووەكان بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا كە خەمڵاندنیان بۆ كراوە پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی ساڵی (١٩٨٦)ی هەمواركراو، ماددە (٢٦) خاڵی (یەكەم)،

درێژەی بابەت