لە رێکەوتی۲۳ی ئایار، بەشی فەلسەفەی لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆ ڕاپەڕین دیداری( قەڵەمێکی ئازا) بۆ شاعیری نەمر "میرزا مەنگوڕ" سازدەکات.
دیدارەکە هەردوو تەوەری هزریی و ئەدەبی لە خۆدەگرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری توێژەران و نوسەرانی بواری ئەدەب دەکەین کە ناونیشان و پوختەی بابەتەکانیان بە تەنها (لاپەڕەیەکی A4) بنێرن بۆ ئیمەیڵی: philosophydep@raparinuni.org
ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین سەبارەت بە پشووی ڕۆژی چوار شەممە
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران دەكاتەوە، کە پشووی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/٤/۱۹ زانکۆی ڕاپەڕین ناگرێتەوە، دەوامی ئاسایی لە گشت کولێژ و بەشەکانی زانکۆمان دەکرێت .
ئاگاداریەک بۆ ئەو خوێندکارانەى بەنیازن لە دەرەوەى وڵات بخوێنن
ژمارەیەک کەس و کۆمپانیا بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، پارە لە خەڵکى وەردەگرن لەبەرامبەر هێنانى قبوڵى زانکۆیى لە زانکۆکانى دەرەوە، سەرجەم خوێندکاران ئاگاداردەکەینەوە ئەو کەس و کۆمپانیانە پەیوەندییەکیان بە وەزارەتەکەمانەوە نیە.
لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند ماوەیەکە ژمارەیەک کەس و کۆمپانیا بەڕێگەى جیا لە نێو فێرخوازان و ناوەندەکانى خوێندن سەرنجى فێرخوازان بۆ خۆیان ڕادەکێشن و پارە لە خەڵکى وەردەگرن لەبەرامبەر هێنانى قبوڵى زانکۆیى لە زانکۆکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان و، واشى لە خەڵکى دەگەێنن کە نوێنەرایەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکەن.