University of Raparin Logo

زیادکرنی ئاشکرا بۆ بەکرێدانی زەوی زانکۆ بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ کاری کشتوکاڵی و چاندن

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری گشت ئارەزومەندێك دەکاتەوە، زانکۆمان هەڵدەستیت بە بەکرێدانی زەوی زانکۆ بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ کاری کشتوکاڵی و چاندن لەڕێگەی زیادکرنی ئاشکراوە، پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢)ی ساڵی (١٩٨٦)، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (١٠٠٠٠) دە هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەکان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندە .

درێژەی بابەت

سێنتەری زمان لە زانكۆی ڕاپەرین پێویستی بە (۱۰) مامۆستای زمانی ئینگلیزی هەیە

سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری خوازیارانی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە پسپۆڕی زمان دەکاتەوە، کە سێنتەرەکە پێویستی بە (۱۰) مامۆستا هەیە بەشێوەی وانەبێژ، بەم مەرجانەی خوارەوە :

درێژەی بابەت

ئاگادارییەک بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر لە بەشی زمانی عەرەبی

بەشی زمانی عەرەبی لە فاكەلتی پەروەردەی زانكۆی راپەرین ئاگاداری خوازیارانی خوێندنی ماستەر لە بەشەکە دەکاتەوە ، بەهۆی زۆری بابەتەكان كە پێشتر دیاری كرابوون بۆ تاقیکردنەوەکان و نزیك بوونەوەی كاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی ، بەهۆی كەمی كات بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکان، بڕیار درا بە كەم و پوخت كردنی بابەتەكان بەم شیوەی خوارەوە :

درێژەی بابەت