فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت، کە دەوامی فەرمی خوێندن لە گشت بەشەکانی فاکەڵتی/خوێندنی ئێواران دەستیپێکردووەتەوە.
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی ڕانیەوە
بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتی رانیە ئاگاداری دڵسۆزان و هاوشاریانی شاری ڕانیە و دەوروبەری دەکاتەوە، بە مەبەستی پاراستن و نیشاندانی وێنە كۆنەكانی سنوری قەزای رانیە، هەڵدەستێ بە کردنەوەی پێشانگایەكی هەمیشە كراوە بۆ وێنە كۆنەكانی دەڤەرەکە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستی بە هاوكاری هاوشاریانی شارەکە هەیە، بۆیە هەركەسێك وێنەی كۆنی شارەکە و کەسایەتییە ناودارەکانی دەڤەرەکەی لای خۆی پاراستووە هاوکاریمان بکات بە پێدانی وێنەکان، هاوكاریکردنی ئەم پێشانگایە مایەی دڵسۆزی و بە ئەمەکییە بەرامبەر بە دەڤەرەکە .
دابەشکردنی بەشەناوخۆیی کوڕان و کچان لە زانکۆی ڕاپەڕین دەستپێدەکات
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت خوێندکارانی نیشتەجێی دەرەوەی شار دەکاتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/١١/١٠ تاوەکو ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٠١٦/١١/١٥ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بهشهناوخۆیی.
تێبینی / ڕۆژانه کاتژمێر( ٩ بۆ ١ ) بەشەناوخۆیی دابهش دەکرێت، جگە لە ڕۆژی ههینی.