University of Raparin Logo

بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ دانپێدانانی ئەمساڵی خوێندن

لەزانکۆی راپەڕین، ئەو بەشانەی دەوامیان تێدادەکرێت جیادەکرێنەوە

ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین لەدوایین کۆبوونەوەی ئاساییدا بەکۆی دەنگ بڕیاریدا کە جێگیرکردنی دەوامی سەرجەم بەشە زانستیەکان لەلایەن راگرایەتیەکانەوە رێکبخرێت و ھەربەشێکیش دەوامی خوێندنی تێدا نەکرا تۆماربکرێت.

درێژەی بابەت

سێمینارێک لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجام دەدرێت

لە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (2016/11/24) هۆبەی دڵنیایی جۆری سیمینارێک بۆ بەڕێز د.عزیز عبدالله عزیز (عزیز بەرزنجی) بە ناو نیشانی:
A Quantum Journey: Quantum Physics and Quantum Physicists
ڕێک دەخات. لەم سیمینارەدا تاوتوێی بابەتێکی زۆر بە هێز دەکرێت لە زانستی فیزیادا کە لە سەدەی ڕابردودا گفتوگۆی زۆری زانایانی وەک (ئاڵبێرت ئەنیشتاین) و فیزیا ناسانی تری لێکەوتەوە.

درێژەی بابەت

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین سەبارەت بە دوامی خوێندن

ئاگاداری خوێندکارانی گشت فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆمان دەکەینەوە، کە دەوامی خوێندن لەزانکۆمان ئاساییەو لەکاتی ئامادەبوونی کەمترین رێژەی خوێندکاران وانە لەبەشەکان دەخوێندرێت. بۆیە ئاگاداری خوێندکارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە پەیوەندی بەبەشەکانیانەوە بکەن و ئامادەی ھۆڵەکانی خوێندن بن، لەبەرامبەریشدا ھەر خوێندکارێک ئامادەی ھۆڵەکانی خوێندن نەبێت ئەوا بە نەھاتوو (غیاب) ھەژمار دەکرێت.

درێژەی بابەت