University of Raparin Logo

فاکەڵتی زانست دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند

فاکەڵتی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت خوێندکارانی قۆناغەکانی ( دووەم ، سێیەم ، چوارەم ) دەکاتەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۱۱/۲۰ وە، دەوامی ئاسایی لە سەرجەم بەشەکانی فاکەڵتی دەستپێدەکاتەوە، هەر خوێندکارێک ئامادەی هۆڵەکانی خوێندن نەبێت، بە نەهاتوو بۆی هەژمار دەکرێت و بەپێی ڕێنماییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت .

درێژەی بابەت

بۆ گشت فەکەڵتی و بەشی زانستی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین

زانکۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری سەرجەم مامۆسایان و فەرمانبەران لە گشت فاکەڵتی و بەشی زانستی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆمان دەکاتەوە ، بە مەبەستی نوێکردنەوەی مامەڵەی تایبەت بە دەرماڵەی ( خێزانداری ، منداڵ ) پێویستە ئەم پێداویستیانەی لای خوارەوە بهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی دابەشکردنی موچە ، تاکاتی ئامادەکردنی موچەی مانگی کانونی دووەم (۲۰۱۷/۱) بەپێچەوانەوە دوای ئەو بەروارە شایستەی وەرگرتنی ئەم دەرماڵەیە نابن لە ساڵی ۲۰۱۷ دا.

درێژەی بابەت

ئاگادارییەک بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین

زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی، ئاگاداری گشت مامۆستایان (میلاک+گرێبەست)ی زانکۆمان دەکاتەوە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی بایۆمەتری تۆماری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/١١/٢٠ تا ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۱۲/۲۹ سەردانی بانکی مەرکەزی ڕانیە بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمەکە، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن، داواکارین مامۆستایانی زانکۆمان قەرەباڵخی لەسەر بانک دروست نەکەن .

درێژەی بابەت