University of Raparin Logo

سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی بەڕێز (پ.د. محمد علی عبداللە) دەکرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و دانیشتوانی دەڤەری بیتوێن و پشدەر، سوپاس و پێزانینی بێ پایانی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز (پ.د. محمد علی عبداللە) دەکەین، کە وەک یەکەم سەرۆکی زانکۆ دەست بەکاربوو لەزانکۆمان، لەماوەی ساڵانی کارکردنی توانی سەرکەوتووانە گەشەیەکی زۆری زانستی و کارگێڕی بەزانکۆمان بدات، و زانکۆمان لەسەردەمی بەڕێزیان بوون بەئەندامی چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی و بەرەسمی لەلایەن یونیسکۆوە کرا بەئەندام، و بەشداری چەند پرۆژەیەکی نێودەوڵەتی بوون و لەگەڵ دەیان زانکۆی نێودەوڵەتی پەیوەندی زانستی لەگەڵ زانکۆی راپەڕین دروست کرد.

درێژەی بابەت

وتەی ماڵئاوایی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

برایان ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی ڕاپەڕین
گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ  
پربەدڵ سوپاسی یەكە بەیەكی بەرێزتان دەكەم كە لەساڵانی رابردوودا لەخزمەتی خۆێندنی باڵا هەوڵ و ماندووبونی زۆرمان داوە، لەدامەزراندنی زانكۆو دروستكردنی ژێرخان و ژینگەیەكی گونجاو بۆ خۆێنكاران و مامۆستایانی خۆشەویست لەپلانی چوار ساڵی رابردوودا، هیوادارم لەماوەی ساڵانی كاركردنم وەك سەرۆكی زانكۆی راپەڕین توانیبێتم خزمەتم بەدەڤەری ڕاپەڕین كردبێ كە خۆم بەقەرزاری خەڵكی بەشەرەفی ناوچەكە زانیوە

درێژەی بابەت

شایستە داراییەکانی خوێندکارانی تواناسازی خەرج دەکرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم مژدەیەک دەدات بەخوێندکارانی تواناسازیی و ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران لەبەرژەوەندی خوێندکارانی توانسازی لە بڕیارێکیدا مانگانە بڕی (٥٠٠)ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج دەکات".

درێژەی بابەت