University of Raparin Logo

زانکۆی هەڵەبجە کۆنفرانسێکی زانستی دەربارەی تاوانەکانی کۆمەڵکوژی لە هەرێمی کوردستان و سەرەتای جیابوونەوەو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی سازدەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی هەڵەبجە بەچاودێری بەڕێز د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وبەسەرپەرشتی بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.خەسرەو عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە هەڵدەستێت بەسازدانی کۆنفرانسێکی زانستی لەبەرواری ٢٨ - ٢٩ / ٨ / ٢٠١٦ لەژێر ناونیشانی (جرائم الابادة الجماعية في اقليم كوردستان- العراق مقدمات للانفصال واقامة الدولة الکوردیة) داوا لەبەڕیزتان دەکەین کە ئاگاداری ئەو مامۆستاو و توێژەرە بەڕێزانەتان بکەن کە ئاوەزوی بەژداریکردنیان هەیە بەتوێژینەوە بەمەبەستی ناردنی تەواوی توێژینەوەکانیان بۆ لیژنەی زانستی کۆنفرانس بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان دوا بەروار بۆ وەرگرتنی توێژینەوەکان ٢٠١٦/٧/١٤ یە.

ئیمەڵ و کۆنتاکتی کۆنفرانس:
Email ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. :or ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
Tel: 07702118611

رێنمایی نوێ لە بارەی مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان بڵاودەكرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان  رێنماییەكی نوێی لە بارەی مامۆستایان و وانەبێژانی زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان بڵاوكردەوە.

بە پێی نوسراوی ژمارە ( ٨٠٦١/٢) لە رێكەوتی ٢٥ی ئایار، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند رێنماییەكی نوێی تایبەت بەو مامۆستا و وانەبێژانی زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان دەركرد.

بە پێی رێنماییەكە هەر مامۆستایەكی میلاك لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلی و تایبەتەكان پێویستە بڕوانامەی ماستەر یاخود دكتۆرای هەبێت، خولی رێگاكانی وانەوتنەوەی تەواوکردبێت، هەڵگری نازناوی زانستی بێت‌، گرێبەستێكی روون و یاسایی لەگەڵ زانكۆكەدا هەبێت، بە تەواوی خۆی بۆ ئەو كارە تەرخانكردبێت و لە پسپۆری خۆی وانە بڵێتەوە.

درێژەی بابەت

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژانی ٢٣-٢٠١٦/٥/٢٦ بەناونیشانی  (9th Chaotic Modeling and Simulation International Conference "CHAOS 2016") لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا نۆیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت