University of Raparin Logo

پیرۆزبایی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی

چاپکردن ئیمەیڵ

ئاماژە بەفەرمانی زانکۆیی ژمارە (۱٤٥)، لە کۆنووسی کۆبوونەوەی دەیەمی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/٤/۱۹، بڕیاردرا به بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بەڕێزان (صلاح بابكر حسین ، ڕزگار عمر فتاح ، بنار محمود ابراهیم) لە پلەی زانستی (مامۆستای یاریدەدەر)ەوە بۆ (مامۆستا) .

درێژەی بابەت

زانکۆى کوردستان (٦١) زەمالەى خوێندن بۆ دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی ڕادەگەێنێ

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکات، کە زانکۆى کوردستان – هەولێر (٦١) زەمالەى خوێندنى لە (١٠) پسپۆڕى جیاواز بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) پێشکەش بەدەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەى ئامادەیى کردوە.
بۆیە وەزارەتەکەمان داوا لە دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەکات ئەوانەى خوازیارى خوێندن لەو زانکۆیەو مەرجەکانیشیان تێدایە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.

درێژەی بابەت

شاندێكى زانكۆى ڕاپەرين سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

بە مەبەستى پەرەپێدانى پەيوەندیيە ئەكاديمييەكان، شاندێكى زانكۆى ڕاپەرين سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد و كۆبوونەوەيەك بە ئامادەبوونى ئەنجومەنى هەردوو زانكۆ بەڕێوەچوو.

ڕۆژى چوار شەممە ٢٠١٦/٦/١ شاندێكى زانكۆى ڕاپەرين کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان "پ.د.محمد علی عبداللە" سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانى ئەنجوومەنی زانکۆ، لە لايەن بەڕێزان "پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد" سەرۆكى زانكۆى كۆيە و ئەندامانى ئەنجوومەنی زانکۆکە پێشوازيكران.

درێژەی بابەت