وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایانى ئاگاداردەکاتەوە کە وڵاتى کۆریاى باشور لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆلینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە بوارەکانی (سیاساتى گشتى, سیاساتى پەرپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى) لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشور تەرخانکردوە.
ڕاوندی هەشتەمی ڕاھێنانی پێداگۆجی لەزانكۆی راپەڕین دەستیپێدەکات
سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لەزانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری خوازیارانی خولی پێداگۆجی دەکاتەوە كە ڕاوندی هەشتەمی ڕاھێنانی پێداگۆجی لەزانکۆی ڕاپەڕین دەستپێدەکات.
گفتوگۆی ماستەرنامەیەک بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ی نیسان ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (سارا امین ملا) لە بواری پەرستاری منداڵان بەناونیشانی (Sociocultural Factors and Barriers of Kangaroo Mother Care Implementation in Rania Pediatric and Maternity Hospital) لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
بابەتی تر...
- پێشبڕکێی زانستی نێوان خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری و زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو
- ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا، چەند بڕیارێکى گرنگى لە بەرژەوەندى خوازیارانى خوێندنى باڵا دەرکرد
- فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا
- گرنگترین مهرجهكانی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا (ماستهر، دكتۆرا، دبلۆمی باڵا) بهپێی ڕێنمایی ژماره (3)ی ساڵی (2022):