یەکەم/ مەرجی تێکڕای نمرە (معدل):
١- بۆ پێشکەشکارانی (دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی)، تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆس ئەژمارناکرێت، واتە خوازیار لە (٥٠٪)ی هەبێت دەتوانێت پێشکەشی بکات.
٢- بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی (ماستەر)، پێویستە خوازیار تێکڕای نمرەی لە (٦٠٪) کەمتر نەبێت، جگە لە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان، گەر کەمتر بوو، بۆ بەرزکردنەوەی نمرەکەی سەرەتا دەبێت دبلۆمی باڵا بخوێنێت، دواتر مافی پێشکەشکردنی دەبێت، بە جۆرێک، کە لە (٦٠٪)ی لەسەر تێکڕای نمرەی دبلۆمی باڵا و (٤٠٪)ی لەسەر کۆنمرەی بەکالۆریۆس بۆی ئەژماردەکرێت.
٣ - بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی (دکتۆرا)، پێویستە خوازیار کۆنمرەی ماستەری ئەکادیمی لە (٧٠٪) کەمتر نەبێت و کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٠٪) کەمتر نەبێت، جگە لە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان و هەڵگرانی نازناوی زانستیی هەمیشەیی لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە.
فەرمانبەرێکی زانکۆی ڕاپەڕین (١٠٠) نەمامی جۆراوجۆری بە زانکۆ بەخشی
بەئامانجی خزمەتکردنی ژینگەی زانکۆ و زیادکردنی ڕووبەڕی سەوزایی، فەرمانبەرێکی زانکۆی ڕاپەڕین نزیکەی (١٠٠) نەمامی جۆراوجۆری بە زانکۆی ڕاپەڕین بەخشی .
فەمانبەر (شەماڵ سلێمان سعید) لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ، لە چالاکییەکی ژینگە دۆستیدا و بە هەماهەنگی بەشی باخچەکان لە چوار هەڵمەتی جیاوازدا نزیکەی (١٠٠) نەمامی جۆراوجۆر و گرانبەهای لە زانکۆی ڕاپەڕین چاندووە.
لەزانكۆی راپەڕین پڕۆسەی پێشكەشكردنی خوێندنی دكتۆراو ماستەرو دبلۆمی باڵا دەستیپێكرد
فەرمانگەی یاریدەدرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت كە رۆژانە پڕۆسەی پێشكەشكردنی فۆڕمی خوێندنی باڵا لەئاستەكانی دكتۆراو ماستەرو دبلۆمی باڵا لەبەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەڕێوەدەچێت.
پڕۆسەی پێشكەشكردن لەمڕۆ یەكشەممەوە (2ی نیسانی 2023) دەستیپێكردوەو تا رۆژی (18ی ئایاری 2023) بەردەوام دەبێت.
پێشتریش بڵاوكراوەتەوە كە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی لە رۆژی دوو شەممە رێكەوتی (29 / 5 / 2023) كاتژمێر (11ی بەیانی) لەگشت زانكۆكان ئەنجام دەدرێت. و دەسپێكردنی خوێندنی خوێندنی دبلۆمی باڵاو ماستەرو دكتۆرا لەزانكۆكانی كوردستان: مانگی (9ی 2023) دەبێت.
لەم لینكانەی خوارەوە بەڵگەنامەكان و زانیاریی و فۆڕمی پێشكەشكردن و كرێی خوێندن بخوێننەوە:
بەڵگەنامەکانى دبلۆمى باڵا و ماستەر
فۆرمى پێشکەشکردن دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمی