University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەکی زانکۆی ڕپەڕین بەناوی (سەرکەوت محمد قادر) مامۆستا لە بەشى زمانی ئینگليزی/فاكەڵتی پەروەردەى قەڵادزێ ، تویژینەوەیەکى لە گۆڤارێکی ئەمریکی بە ناوی (Journal of Literature, Languages and Linguistics) بلاوکردەوە، توێژینەوەکە بە ناونیشانی (Expressing Fear via Intonation in Kurdish with Special Reference to English) بلاوکراوەتەوە.

درێژەی بابەت

شاری شەهیدی خوێندنی باڵا، قەڵادزێ

چاپکردن ئیمەیڵ

وتاری سەرۆكی زانكۆ، بۆ ساڵیادی ٤/٢٤

مێژوو شاهیدە لەم دەڤەرە، چیاكان و پێدەشتەكانی لەسەردەمی مێژووی سەختدا، شوێنی چالاكی نیشتمانی و نەتەوەیی بوون. چەندین نەبەردی و چیرۆكی ئازایەتی و شەهامەتیان لێ تۆماركراوە، وەك چیرۆكی شەهیدانی خۆێندنی باڵای كوردستان لەرۆژی (١٩٧٤/٤/٢٤)، كە لەمرۆژەدا دوای ئەوەی شاری قەڵادزێ باوەشی بۆ مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندكارانی بەهەڵوێستی زانكۆی سلێمانی كردەوەو لەئامێزی گرت، بەڵام زۆر بەداخەوە لەبەرەبەیانی ئەو رۆژەدا رژێمی بەعسی فاشیست بەفڕۆكەی جەنگی و چەكی ناپاڵمی قەدەغەكراو ئەم شارەی خەڵتانی خوێن كرد و زانكۆی شۆڕشی شەهید كرد.

درێژەی بابەت

ڕوونکردنەوەی زانکۆی ڕاپەڕین لەبارەی پشووەکانی ڕۆژی شەهیدی زانکۆ و یەکی ئایار

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین بڕیاریدا کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٤/٢٤، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی " ٤٢ "هەمین ساڵوەگەڕی بۆردمانكردنی شاری قه‌ڵادزێ و ڕۆژی شەهیدی زانکۆ، لە کەمپەسی ڕانیە دەوام ئاسایی دەبێت لەسەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆکە، ئەمەش لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران و تەواوکردنی مەنهەجی ساڵی خوێندنیان .

درێژەی بابەت