University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بەشدای کۆبونەوەی لێژنەى باڵاى بەئەلیکرۆنیکردنى دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵای کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٩\٤\٢٠١٦ بەسەرپەرشتی بەڕێز "د.یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، بە ئامادەبوونی "د.ئومێد صابر شوانی" سەرۆکى لێژنەى کۆکردنەوەى داتاو زانیارى بۆ سیستمى HR، و نوێنەرانی ئایتی ١٧ زانکۆی هەرێمی کوردستان، لەدیوانی وەزارەت کۆبونەوەی لێژنەى باڵاى بەئەلیکرۆنیکردنى دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت

ده‌رفه‌تی (٣٣) زەماله‌ی خوێندن (به‌كالۆریۆس، دکتۆرا) له‌ ڕوسیای فیدراڵ

چاپکردن ئیمەیڵ

 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، مامۆستا و فەرمانبەرانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی ڕوسیای فیدراڵ (٣٣) زه‌ماله‌ی خوێندن (٥ بەکالۆریۆس و ٢٨ دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان.

بۆ هەرکەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیا بەلەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە هەیە ، تکایە داواکاری لە ڕێگەی فۆرمی هاوپێج پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکات.

درێژەی بابەت

فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان ئاهەنگی وێنەی دەرچوونی بۆ خوێندکاران سازکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦/٤/٢٠ بەئامادەبوونی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە بەشەکانی " مێژوو ، جوگرافیا ، فەلسەفە " ئاهەنگی وێنەی دەرچوونی خوێندكارانی قۆناغی چوارەم بەڕێوەچوو.