سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت سبەی چوارشەممە ۲۰۱٦/٤/۲۰ دەوامی فەرمی لەسەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆکە دەبێت و پشوی فەرمی نایانگرێتەوە، ئەمەش بەمەبەستی تەواوکردنی مەنهەجی ساڵی خوێندن و قەرەبوکردنەوەی دەوامی فەوتاوی خوێندکاران .
وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، سەردانی زانکۆی راپەڕین-ی کرد
ئەمڕۆ دوو شەممە ١٨/٤/٢٠١٦ بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاشنابوون بە کاروچالاکییەکانی زانکۆی راپەڕین و، ئاگاداربوون لە پڕۆژە و کێشە و کەموکوڕییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کار، سەردانی زانکۆی راپەڕین-یان کرد و لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوە. وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان "د. جوان جلال محمد شریف" بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، مامۆستا " مقصود سەعدی محمد" بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتیەکانی وەزارەت، وەفدی میوان لەلایەن بەڕێزان "پ.د. محمد علی عبداللە" سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و، " د. حسێن غازی کاکەمین" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی، مامۆستا " علی محمد علی " بەرپرسی مەکتەبی سەرۆکی زانکۆ و "ئاراز رەمەزان" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی زانکۆ و ستافی سەنتەری گەشەپێدانی کار پێشوازییان لێکرا.
بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن، خوێندکاران فێری نووسینی (CV) دەکەن
بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن لەزانکۆی راپەڕین لەرێگەی ئەنجامدانی چەندین زنجیرە سیمینارەوە بۆ بەشە جیاوازەکانی زانکۆ، خوێندکاران فێری نووسینی (CV) و شێوازی چاوپێکەوتنی کارو تەکنیکەکانی دۆزینەوەی دەرفەتی کار دەکەن.
بابەتی تر...
- کونسوڵگەری ئەمریکا سیمینارێک لەسەر ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەزانکۆی راپەڕین ساز دەکات
- دهستهی جێبهجێكردنی ڕیزبهندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكان بهسیستمێكی نوێى ڕێکخستن دهستیان بهكارهكانیان كردهوه
- کاندیدێکی زانکۆ راپەڕین "پڕۆژەی ئیراسمۆس" لە ئیسپانیا خولێکی کردەوە
- زەمالهی خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی ئیتاڵیا