بڕیارە رۆژی سێ شەممە ۲۰۱٦/٤/۱۲ بەسەرپەرشتی کونسوڵگەری ئەمریکا لەھەولێر سیمینارێک دەربارەی "ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا" بۆ ئەندامێکی رێکخراوی (Spirit of America) کە رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە، لەزانکۆی راپەڕین سازکرێت.
ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكان به‌سیستمێكی نوێى ڕێکخستن ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كرده‌وه
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێنماییه‌كانی د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌سته‌ی جێبه‌جیكردنی پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانکۆکانی كوردستان بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌و كێشانه‌ی له پرۆسه‌ی ڕیزبه‌ندكردنی زانكۆكان له ساڵی (2015) ڕوبه‌ڕویان بوه‌وه، بۆ ساڵی (2016) سیستمێكی نوێ ڕێكخستنیان داڕشۆتههو، له ئێستاشدا ده‌ستیان به‌كاره‌كانی خۆیان كردۆته‌وه.
کاندیدێکی زانکۆ راپەڕین "پڕۆژەی ئیراسمۆس" لە ئیسپانیا خولێکی کردەوە
کاندیدێکی زانکۆ راپەڕین بەناوی "نەبەز عەلی ئەحمەد" کە خوێندکاری ماستەرە لە پسپۆڕی پەرستاری لەزانکۆی ئەلمیریا لەوڵاتی ئیسپانیا و لەسەر پڕۆژەی (ئیراسمۆس مەندۆس - مەرحەبا) نێردراوە بۆ ئەو وڵاتە بەمەبەستی خوێندنی ماستەر لەگەڵ چەند خوێندکارێکی دیکە رۆژی ٢٠١٦/٤/٤ لەشاری ئەلمریای ئیسپانیا خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی کردەوە.