وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى قوتابیان و خوێندکاران لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، وڵاتى یۆنان کۆرسێکى ڕاهێنان ناسراو بە (SIG) لە وەرزى هاوین لەم بوارانەى خوارەوە ڕادەگەێنێت:
توێژەرێكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی بڵاوكردەوە
توێژەرێكی بەشی بایۆلۆجی لەكۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەکی هاوبەشی لەبارەی هەڵسەنگاندنی کاریگەری کلۆرکردن لەسەر پەرەپێدانی جیاکراوەی بەکتریا بەرگریکارەکانی کلۆر و دژە زیندەیی لە مەلەوانگەکاندا، لەگۆڤاری (Passer)دا بڵاوكردەوە، كە گۆڤارێکی ئاستبەرزی ناوخۆیە.
مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین کتێبێک لەسەر فێربونی زمانی عەرەبی بڵاودەکاتەوە
مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین کتێبێکی بۆ فێربونی زمانی عەرەبی بە تازەترین تەکنیک و شێوازی سەردەمیانە بەناونیشانی (تقویة المحادثة والاستماع) بڵاوکردەوە .
مامۆستا (محمد حمدامین ڕسوڵ) مامۆستا لەسەنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین، کتێبێکی دەربارەی تەکنیکی فێربونی زمانی عەرەبی بەناونیشانی (تقویة المحادثة والاستماع) بڵاوکردەوە.