University of Raparin Logo

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەوڵ بۆ کردنەوەی کۆلێژی ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان دەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

وتەبێژی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن لە هەوڵداین بۆ ئەوەی کۆلێژی ئێواران لە زانکۆ حکومیەکان بکەینەوە و وەرگرتنى خوێندکار لەو کۆلێژانەش "پێنج" نمرە کەمترە لە بەیانیان.

درێژەی بابەت

ڕێنمایی تازە بۆ خەرجی خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەردەچێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی تازەترین ڕێنمایی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ژمارە (٤۹/٤/۹) کە لە (۲۰۱٦/۱/۷) دەرچووە و ئاراستەی گشت وەزارەتەکان کراوە، کە تایبەتە بە خەرجی خوێندکارانی/خوێندنی باڵا، لە ڕێنماییەکەدا هاتووە خەرجی توێژینەوەی خوێندکارانی/خوێندنی باڵا بۆ (کۆلێژە زانستییەکان و مرۆڤایەتییەکان) لە بەرواری (۲۰۱٦/۱/۱) وە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە دەبێت، بەپێی ڕێنماییەکە خەرجی توێژینەوە تەنیا بۆ خوێندکارانی/خوێندنی باڵا ئەوانەی سەر بە زانکۆ حکومییەکانن خەرج دەکرێت و خوێندکارانی زانکۆ ئەهلییەکان ناگرێتەوە، هەروەک لە ڕێنماییەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە خەرجی خوێندکارانی/خوێندنی باڵا بۆ ساڵانی پێشوو ئەگەر بەهەر هۆکارێک تا بەرواری (۲۰۱٦/۱/۱) خەرج نەکرابێت ئەوا بەپێی ئەم ڕێنماییە خەرجییەکانیان پێدەدرێت.

درێژەی بابەت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى پێدانى نازناوى زانستى پەسەند دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیدا، ڕێنمایى پیدانى نازناوى زانستى پەسەندکرا، هەروەک گفتوگۆ لەبارەى چۆنییەتى زیادکردنى داهات و کەمکردنەوەى خەرجییەکان کرا، بۆ ئەوەش چەند بڕیارێکى گرنگ دران.

درێژەی بابەت