بە مەبەستی بە ئەلکترۆنیکردنی سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران و ڕێکخستنی دۆسییەکان، زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە بەرنامەیەکی تایبەتی ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی خوێندکارانی تازە وەرگیراو لەزانکۆکە فۆڕمی زانیاری خوێندکار "فۆڕمی خۆتۆمارکردن" لەسەر ماڵپەڕی فەرمی زانکۆ پڕبکەنەوە.
زانکۆی نیەر ئیست زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەبەخشێتە خوێندکارانی نێودەوڵەتی
زانکۆی نیەر ئیست ڕایدەگەیەنێت کە زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەبەخشێتە خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە دەرفەتی تەواوکردنی خوێندنیان لە ژینگەیەکی نێودەوڵەتیدا بۆ دەڕەخسێنێت. (٧) ماستەر و (٣) دکتۆرا بۆ هەر پڕۆگرامێک دابین دەکرێت لە سکووڵی زانستە کرداریەکان. وە جێگیرکردنی (٧) ماستەر و (٣) دکتۆراش لەبەردەستدا دەبێت بۆ هەر پڕۆگرامێک لە سکووڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان و سکووڵی زانستە تەندروستیەکان.زەمالەکان بەگوێرە کۆی خاڵەکانی داواکاران دەبەخشرێت.
دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکرێتەوە لە زانکۆی گرینینگۆنی هۆڵەندی
زانکۆی گرینینگۆنی هۆڵەندی دەرفەتی خوێندن رادەگەیەنێت لەڕێگەی پرۆگرامی ئێریک بلومینک بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی. ئەم دەرفەتی خوێندنە سەرجەم تێچووی دارایی و گەشتە نەودەوڵەتیەکان و بابەتەکانی خوێندن و بیمەی تەندرووستی لە خۆدەگرێت. ئەم زەمالانە سەرجەم بوارەکانی خوێندن دەگرێتەوە کەلەلایەن زانکۆی گرینینگۆنەوە بەخشراون. دوا مۆڵەتیش بۆ پێشکەشکردن بەرواری ١٥/ ١/ ٢٠١٦یە.