سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی (٢٧٢٣)ی كوردی و جەژنی نەورۆز، لەسەرجەم گەلی كوردو خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین پیرۆز دەكات.
سەرۆکی کۆمەڵەی کیمیایی و فیزیایی کوردستان سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٣، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێز (د. ئومێد اسماعیل) سەرۆکی کۆمەڵەی کیمیایی و فیزیایی کوردستان لەگەڵ مامۆستایان و دەرچوانی بەشەکانی کیمیا و فیزیا و بایۆلۆجی کۆبووەوە.
ژمارەیەک ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی زانکۆی راپەڕینیان کرد
ژمارەیەک ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی زانکۆی راپەڕینیان کرد
ئەمڕۆ 19ی ئاداری ٢٠٢٣، لەسەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازیان کرد لەوەفدێکی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان.
وەفدەکە پێکهاتبو لەبەڕێزان لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و هەریەک لە ئەندامانی فراکسیۆن جەمال هەروتی و شیلان یونس و هێرش فقێ حسن.
لەکۆبونەوەیەکدا سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەگرنگیەوە باسی لەکارەکانی پەرلەمان و پەرلەمانتاران کردو سوپاسی هەوڵ و پشتیوانی فراکسیۆنی یەکێتی کرد لەپشتیوانیکردنی زانکۆی راپەڕیندا.
لەکۆبونەوەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربونی سەرۆکی نوێی زانکۆی راپەڕین لەماوەی مانگەکانی رابردوودا، وەفدی میوان پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ زانکۆی راپەڕین دوپاتکردەوە.
ئەمڕۆ 19ی ئاداری ٢٠٢٣، لەسەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازیان کرد لەوەفدێکی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان.