مامۆستایەکی زانکۆی راپەرین بەشداری لەوێرکشۆپی ئاسایشی کیمیایی و بنچینەکانی سەلامەتی كرد
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداری لەوێركشۆپی ئاسایشی کیمیایی و بنچینەکانی سەلامەتی كرد لەشاری هەولێر كە رۆژانی ١٤- ١٦ /٣ /٢٠٢٣، لەلایەن رێکخراوی جیهانی (CRDF-GLOBAL) شیكردنهوهی داتای ئاسایشی سلامەتی ژینگەی بەڕێوەبردنی پاشماوە کیمیاییەکان، رێكخرابو.
د. محمد ناظم قادر بەشداربوو لەوێرکشۆپی ئاسایشی کیمیایی و بنچینەکانی سەلامەتی بەپێگەی ئەلیكترۆنی زانكۆی راپەڕینی راگەیاند كە تەوەرەکانی وێرکشۆپەکە لەسەر بابەتەكانی (ئاسایشی کیمیایی و بنچینەکانی سەلامەتی، زیانەکانی ئاسایشی کیمیایی و مەترسییەکان، سەلامەتی چارەسەری ماددە کیمیاییەکان، ناسینەوەی خاڵە لاوازەکان لە دامەزراوە بەشداربووەکان، بەڕێوەبردنی پاشەڕۆی شارەوانی، بەڕێوەبردنی پاشەڕۆی کیمیایی، ئەزموون لەسەر بەڕێوەبردنی پاشماوە کیمیاییەکان ، بنەماکانی کیمیایی بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکان، پشکنینی سەلامەتی کیمیایی و شیکردنەوەی (SWOT )و پلانی کرداری)بون.