ئەمڕۆ ١٦-٣-٢٠٢٣ لە شاری هەولێر سەنتەری گەشەپێدان بۆکاری زانکۆکان بەشداربوون لەوێرکشۆپی (ئەنجامەکانی رووپێوی دامەزراوەکانی زۆر بچووک و بچوک و مامناوەند(MSME) و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 2022، کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان - دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی هەردوو رێکخراوی (UNDP) و (USAID) لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درابوو،
تیمێكی زانكۆی راپەڕین بەشداریان لەخولێکی ڕوپێویی پێداویستیەکانی بازاڕی کارو پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد
ئەمڕۆ (14ی ئاداری 2023) تیمێكی زانکۆی راپەڕین، لەشاری هەولێر بەشدارییان لەخولێکی تایبەت بەڕوپێویی زانستیانەی پێداویستیەکانی بازاڕی کارو پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد.
دوو مامۆستای زانكۆی ڕاپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لە گۆڤارێكی ئیمپاکت فاکتەری (4.555) بڵاودەکەنەوە
دوو مامۆستای زانكۆی ڕاپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی (Unreadable offline handwriting signature verification based on Generative Adversarial Network using Lightweight Deep Learning Architectures) لەگۆڤاری (Fractals) بڵاودەكەنەوە كە لەلایەن دامەزراوەی (Taylor & Francis) بڵاودەكرێتەوە، گۆڤارەكە ئیمپاکت فاکتەری (4.555)ە و لەچارەكی یەكەمی ریزبەندی گۆڤارەكانی سیماگۆدایەو لەكلاریڤەیت و سكۆپەس و چەندین دامەزراوەی زانستی دیكە ئیندێكس كراوە.