ئیراسمۆس پلەس بەرنامەیەکی یەکێتی ئەوروپایە لە بوارەکانی پەروەردە و ڕاهێنان و گەنج و وەرزش بۆ ماوەی شهش ساڵ (٢٠١٤ـ٢٠٢٠) کاردەکات، ئامانج لهم بەرنامەیە چارەسەركردنی گۆرانکاری ئابوری کۆمەلایەتی، کار، گەشەکردن و یەکسانی کۆمەلایەتی، لە خۆگرتن (احتواء) لە وولاتە ئەوروپاییەکان و هاوبەشەکانیان له خۆدهگرێت.
سكولارشیپ بۆ ستافی كشتوكاڵ-ی زانكۆی راپەڕین
زانكۆی ڕاپەڕین یەكێكە لەو زانكۆیانەی كە بانگهێشتكراوە بۆ بەشداریكردن لەپڕۆگرامی (MENA) بۆ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا كە مەبەستی پرۆگرامەكە بۆ گواستنەوەی دیموكراسییە بۆ وڵاتانی بەشداربوو.
زانکۆی راپەڕین "دیداری گەشەپێدانی راپەڕین" رێکدەخات
رۆژی سێ شەممە ٣/ ٣ / ٢٠١٥، لەھۆڵی چالاکییەکان، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان ، ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری زانکۆی راپەڕین دیدارێکی کراوەی لەژێر ناونیشانی دیداری گەشەپێدانی راپەڕین رێکخست، کە تێیدا رێژەیەکی زۆری مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین و بەرپرسانی ئیداری و ڕۆشنبیران و چالاکوانانی دەڤەرەکە بەشداریان تێدا کرد.