University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین، لەریزبەندی ژمارە (٥)ی زانکۆکانی کوردستان دانرا

چاپکردن ئیمەیڵ

لەچوارچێوەی پڕۆژەو کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندنەوە بۆ یەکەمجار زانکۆی راپەڕین بەپێی ریزبەندی ماڵپەڕی www.alexa.com پلەبەندی ژمارە (٥)ی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان پێبەخشرا،

درێژەی بابەت

وەزیری خوێندنی باڵا زانكۆی راپەڕین یەكێكە لە زانكۆ گرنگەكانی كوردستان

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی ٩/ ٢/ ٢٠١٥ بەڕێز (د.یوسف گۆران ) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم گەیشتە شاری ڕانیە، دواتر سەردانی زانكۆی ڕاپەڕینی كرد و لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆی ڕاپەڕینەوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا.

درێژەی بابەت

زانكۆی دهۆك هەلی (٣٠) كورسی خوێندن بەسیستەمی پاڕالێل ڕادەگەێنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ئاماژە بەنوسراوی ژمارە (٢٥٥١) لە رێكەوتی ٤/ ٢ / ٢٠١٥ بڕیاردرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥)  لە فاكەڵتی پزیشكی زانكۆی دهۆك لە سكوڵەكانی (پزیشكی – دەرمانسازی – پزیشكی ددان) بۆ هەر سكوڵێك (١٠) كورسی خوێندن تەرخان بكرێت بەپێی مەرجەكانی خوێندنی پاڕالێل.

بەپێی نوسراوەكە، ٨٠% ی كورسییەكان دەرچووانی ئامادەییەكانی پارێزگای دهۆك پێشبڕكێی لەسەر دەكەن و ٢٠% ی كورسیشیان دەرچووانی ئامادەیییەكانی تری پارێزگاكانی هەرێم پێشبڕكێی لەسەردەكەن.

ماوەی پێشكەش كردن (٧) رۆژ بەردەوام دەبێت لە رۆژی بڵاوبوونەوەی لەسایتی رەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەروەها پێشكەشكردن راستەوخۆ دەبێت بەپێی فۆرمی ئامادەكراو لەزانكۆی دهۆك.