هۆبەی خوێندنی باڵای زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی کۆتایی خولی ڕێگاکانی وانە وتنەوە ڕادەگەیەنێت کە ڕیزبەندی کراوە بە پێی کۆنمرەو ئاست کە ژمارەیان (٥٤) بەشداربووە.
سیمپۆزمی زانستی ژینگە
زانکۆی تەکنیکی لەئەستەمبول بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ئایدنی ئیستەمبول هەڵدەستێت بە سازدانی سیمپۆزمێکی زانستی لەسەر ڕەوشی کەش و هەواو گۆڕانکارییە ژینگەییەکان لە مانگی چواری ٢٠١٥. لە سیمپۆزمەکەدا تیشک دەخرێتە سەر بواری زانستی کەشناسی و دیاریدە و کارەساتە ژینگەییەکان لە جیهاندا. ئامانج لە ئەنجامدانی سیمپۆزمەکە بۆ تاوتوێکردنی بواری کەشانسییە لە نێوان زانکۆ و ڕێکخراو و دامەزراوە بەشداربوەکاندا. هەروەها کاردەکرێت بۆ دانانی ستراتیژ و یاساکانی کاردن لەو بوارەدا.
ماوەی پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامی مەرحەبا کۆتایی هات
ڕۆژی ٣١/١/٢٠١٤ وادەی پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامی مەرحەبا کۆتایی پێهات و ٨٦٦ بەشاداربوو داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ وەرگیران لە پڕۆگرامەکەدا، جێگای ئاماژەیە لە زانکۆی راپەڕین ٢٣ کاندید داواکارییان پێشکەش کردووە کە بریتین لە 4